٣١ کانوونی دووەم ٢٠١٦ - ١٥:٤٥
دەسەڵاتی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە کەنداوی فارس هەتا ئاوە نێودەوڵەتییەکاندەسەڵاتی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە کەنداوی فارس

فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وتی: دەسەڵاتی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لە کەنداوی فارس هەتا ئاوە ئازادو نێودەوڵەتییەکان ، بەشێوەی بەردەوام، درێژەی هەیە.

سەرلەشکر"عەتائوڵا ساڵعی" ڕۆژی یەکشەممە و لە دواڕۆژی مانۆڕی دەریایی وەلایەتی٩٤ی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران، جەختی کرد: ئەو هێزە بە باڵادەستی خۆی لە ئاوە ئازاد و نێودەوڵەتییەکان بۆ وێنە، کەنداوی عەدەن و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی نگریسی چەتەیی دەریایی، توانیویەتی ئاسایشی گەمییەوانی لەو ناوچانەدا جێگیر بکات.

فەرماندەری گشتیی ئەرتەشی ئێران وێڕای بەئەرێنی لێکدانەوەی قۆناخە تاکتیکی و ئۆپراسیۆنییەکانی مانۆڕی دەریایی وەلایەتی٩٤، وتی: هێزی دەریایی ئەرتشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی پێنج قۆناخی تاکتیکی لەو مانۆڕەدا، ئەنجام و دەسکەوت گەلێکی بەنرخ بەدەست بێنێ.

شه‌ڕه‌زمه‌ی مەزنی وەلایەتی٩٤ی هێزی دەریایی ئەرتەسی ئێران لە چوارشەممەی ڕابردوووە،لە ڕۆژهەڵاتی تەنگەی هۆرمۆز، دەریای عوممان و باکووری ئەقیانووسی هیند دەس پێ کراو رۆژی یەکشەممە لەدوارۆژدا بە ڕێژەی یەکە جیاجیاکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کۆتایی پێهات.